Germany
00491784552447
info@malpar.net

دەربارەی ئێمە

ماڵپەر.نێت

دەربارەی ئێمە 

ئێمە کێین؟  کەی دروست بووین؟

ئێمە لە ساڵی 1999 وە دەستمان بەکاری ماڵپەڕ دروست کردن کردووە توانیمان بە ماوەی 3 سێ ساڵ سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست بێنین لەو ماوەیەدا 14000 ماڵپەڕمان بۆ کۆمپانیا گەورەکان دروست کرد. لە ساڵی2002 وە تا ساڵی 2004 زیاتر پەرەمان بە کارەکەمان داو 45000 ماڵپەڕی دیکەمان دروست کردو توانیمان کارئاسانی یەکی زۆریان بۆ بکەین و پەرە بە کارەکانیان بدەین. ئەوەی گرینگە لای ئێمە کە کڕیارەکانمان سودمەند بن و بەشێوەیەکی ئاسان کاڵاکانیان یان هەر شتێکی تر دابەزێننە ناو ماڵپەڕەکانیان.لە ساڵی 2004 وە تا 2010 یارمەتیدەرێکی باشی سۆشیاڵ مێدیاکان و گۆگڵ و چەندین تی ڤی جیهانی بووین بە پێش خستنیان لە ئینتەرنێت و چەند بەشێکی تر. لەساڵی 2010 تا 2020 خۆشبەختانە بەردەوام بووین لە سەرکەوتنە یەک بەدوا یەکەکانی کۆمپانیاکەمان وە توانیمان لە هەموو جیهان جێ پەنجەمان دیاربێ و بەجیهانی بین. هەر بۆ ئەم مەبەستەش پێمان خۆش بوو کوردستانیش بێ بەش نەبن لە خزمەتگوزاریەکانمان هەڵساین بەناردنی چەند کارمەندێکی سەرکەوتومان بۆ کوردستان بۆ بەرەو پێش چونی کارەکانمان و لە خزمەت کوردستانیانیش دابن. بە وێبسایت دروست کردن بە هەموو زاراوەکانی کوردی و زمانەکانی تر

وێب سایت دروست کردن لەسەر ئارەزووەکانتان دەبێت و بۆ هەموو کارێک بۆ نموونە

کڕین و فرۆشتن و مەزادکردنی کاڵا

تەنها بۆ فرۆشتن

پزیشکان

پارێزەران

ئەندازیاران

هونەرمەندان

تی ڤی یەکان

ڕادیۆکان

فۆتۆگڕاف

ماڕکێت

بازرگانی

بۆ هەموو فۆڕم و لیستێکی پڕکردنەوەی ئۆنلاین

ماڵپەڕی تایبەت / شخصي

 بۆ هەموو کارێکی تر

ئاگاداری بۆ هەموو دامو دەزگا حکومیەکان ئێوەش دەتوانن سودمەند بن لە کۆمپانیاکەمان بە ئۆنلاین کردنی کارەکانتان بۆ کەمکردنەوەی قەڵەباڵخی و کات بە فیڕۆنەدانی خۆتان و هاوڵاتیانیش

ماڵپەڕ.نێت پسپۆڕەكانمان بەگوێرەی خواستەکانتان بۆ دەرەوە و ناوەوەی کوردستان ماڵپەڕ دروست دەکەن وە لە هەوڵی پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزارین بە دابین کردنی هەموو شێواز و جۆرە ماڵپەڕێک بە پيادە كردنى خێرایی و دڵنيايى و دیزاینی هاوچەرخ و چارەسەری ئای تی و دیزاینی وێب و دروست کردنی ماڵپەر و دەومێين فرۆشتن. کۆمپانیاکەمان لە وڵاتی ئەڵمانیایە و لقی هەیە لە کوردستان و سوید و فینلەندا و دانیمارک و عێراق و ئیمارات و کەنەدا و ئەمەریکا و ئوستڕایا. لەداهاتودا لە کۆمەڵێک وڵات و شاری دیکەش لقی (ماڵپەڕ نێت) دەکەینەوە، رۆژ بەرۆژ لە فراوانبوون داین و سەردەمیانە بیر لە بازاڕ و کاڵا و کارەکانتان دەکەینەوە بۆیە رۆژ بەرۆژ لە گەشەکردن داین. کارمەندەکانمان کەسانی پسپۆڕن و زیاتر لە 21 ساڵ ئەزموونیان هەیە پێک دێن لە کورد و عەرەب و تورک و ئەڵمان و فەڕەنسی و ئەمریکی. بۆ ئەو ماڵپەڕانەی لای ئێمە دەیان کەن لە هەر کاتێکدا دەتوانن داوای نوێکاری بکەن لە ماڵپەرەکەتان یان چەند بەشێکی نوێ زیاد بکەن ئێمە لێناگەرێین کڕیارەکانمان لە نوێکاری و گۆرانکاریە سەردەمیەکان بێبەش بن. بۆ هەر کێشەو گرفتێک لە ماڵپەرەکەتان ئاگادارمان بکەنەوە بە کورت ترین کات چارەسەر دەکرێت لەلایەن تیمەکانمان

PHP  

Backup

 Server  

Project developers

Webspace 

Web solutions

E-commerce

 IT Management

07504857567    00491784552447

info@malpar.net